لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زانستى : منداڵى هه‌ژار له‌ رووى زمانه‌وانییه‌وه‌ كه‌متر گه‌شه‌ ده‌كات - 10 January 2009 - به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌رى سارا
Saturday, 2016-12-03, 5:20 AM
Welcome Guest | RSS
Main | Registration | Login
به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌رى سارا
Login form
News calendar
«  January 2009  »
SuMoTuWeThFrSa
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031
Search
Site friends
Main » 2009 » January » 10 » لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زانستى : منداڵى هه‌ژار له‌ رووى زمانه‌وانییه‌وه‌ كه‌متر گه‌شه‌ ده‌كات
لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زانستى : منداڵى هه‌ژار له‌ رووى زمانه‌وانییه‌وه‌ كه‌متر گه‌شه‌ ده‌كات
9:44 PM

به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن بنكه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وروپا له‌ شاری مانهایمی ئه‌لمانی ئه‌نجام دراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ هه‌ژاری هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی تواناى زمانه‌وانى منداڵان هه‌بێت.

لێكۆلینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی له‌سه‌ر منداڵانی ته‌مه‌ن سێ تا چوار ساڵ ئه‌نجام دراوه‌ له‌ ناسینه‌وه‌ی سیماو دووباره‌كردنه‌وه‌ی ژماره‌و چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌روونی دیكه‌ ، له‌ئه‌نجامیشدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌ژاری كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر توانای زمانه‌وانی منداڵ هه‌یه‌ .
 
نیكۆڵا بیدینگه‌ر زاناو پسپۆری ده‌روونزانی كه‌ سه‌رپه‌رشتی لێكۆلینه‌وه‌كه‌ی كردووه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌كرێت ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی زمانه‌وانی منداڵ چاره‌سه‌ر بكرێن ئه‌گه‌ر هاتوو به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست و زانستیانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ منداڵ و یاریكردن له‌ گه‌ڵیاندا رۆڵێكی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌ گه‌شه‌كردنی توانا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى منداڵ و به‌م شێوه‌یه‌ توانای زمانه‌وانیشی گه‌شه‌ ده‌كات .
 
هه‌روه‌ها له‌ لێكۆلینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و منداڵه‌ی كه‌ باوك و دایكی ئاستی رۆشنبیریان به‌رزه‌ ئه‌وا منداڵه‌كه‌ش توانای زمانه‌وانی باشتر گه‌شه‌ ده‌كات . 


Views: 1366 | Added by: sara | Rating: 4.0/1 |
Total comments: 0
Name *:
Email *:
Code *:
Site menu
Our poll
Rate my site
Total of answers: 33

Copyright MyCorp © 2016 | Free website builderuCoz