كۆمپانیایه‌كى به‌ریتانى كاتژمێرێكى تازه‌و پێشكه‌وتووى به‌رهه‌م هێناوه كه ده‌توانرێت له ڕێگه‌ى ئه‌و كاتژمێره‌وه شوێنى ئه‌و كه‌سه بزانین كه كاتژمێره‌كه‌ى له‌ده‌ستدایه .
كۆمپانیایه‌كه ناوى "Nu.M8" بۆ كاتژمێره‌كه‌یان داناوه ، وه له ڕێگه‌ى ئامێرێكه‌وه كه په‌یوه‌ندى به مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه هه‌یه ، شوێنى ئه‌و كه‌سه‌ى كاتژمێره‌كه‌ى له ده‌سته ده‌دۆزێته‌وه ، ئه‌مه‌ش كارى دایكان و باوكان زۆر ئاسان ده‌كات كه ده‌توانن به زووترین كات و به‌بێ ماندووبون منداڵه‌كانیان له هه‌ر شوێنێك بدۆزنه‌وه .
هه‌روه‌ها دایكان و باوكان له ڕێگه‌ى ئینته‌ڕنێته‌وه ده‌توانن چاودێرى منداڵه‌كانیان بكه‌ن و به به‌رده‌وام ئه‌و شووێنانهى بۆى ده‌چن ببینن .
ئه‌و كاتژمێره تازه‌یه له ده‌ستى منداڵ یاخۆد هه‌ر كه‌سێكى دیكه ده‌كرێت ، وه له‌كاتى لێكردنهوهشیدا ده‌نگێكى گه‌وره دروست ده‌كات ، بویه منداڵان ناتوانن له ده‌ست بكه‌ن و خۆیان بشارنه‌وه له كه‌س و كاریان .
كۆمپانیایه‌كه ڕاشیگه‌یاند كه نرخى كڕینى ئه‌و كاتژمێره 220 دۆلاره‌و ئه‌و كه‌سه‌ى كه به‌كارى ده‌هێنێت ده‌بێت مانگانه بڕی 29 دۆلار بدات به كۆمپانیایه‌كه به‌رامبه‌ر به سوود وه‌رگرتن لێى .